ماوەی دوو رۆژە هێڵی ئنتێرنێتی "ADSL" لەشاری شنۆ پچڕاوە

20:34 - 11 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: پچڕان و دابەزینی خێرایی ئینتێرنێت لە شارەکانی شنۆ و کامیاران ئیداراەی دەوڵەتییەکان و هاووڵاتییانی لەگەڵ كێشە و گرفت بەرەڕوو كردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەدوو رۆژی رابردوودا پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت لەشاری شنۆ بەرۆکی هاووڵاتییانی ئەو شارە و ئیدارە حکوومییەکانی گرتۆتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییان، هەتا ئێستا ئەو كێشەیە بەچارەسەر نەكراوی ماوەتەوە.
كێشەی ئینتێرنێت لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران كاری كردۆتە سەر سیستمی بانكی و ئەو کێشەیەش بەرۆکی هاووڵاتییانیشی گرتۆتەوە و تەنانەت بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت بە ئەستەم توانیویانە سەردانی ماڵپەر و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.
هەروەها لەشاری کامیاران خێرایی ئینتێرنێت بەشێوەیەکی جیدیی دابەزیوە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان لەو پێوەندییەدا نەداوە.

بەپێی دوایین خشتەیەک كە لەلایەن ماڵپەڕی \"نێت ئیندێكس\"ەوە بڵاو كراوەتەوە، پێگەی ئێران لە بواری نێونجی خێرایی دانلودی ئینتێرنێتی ماڵاندا لەنێو ١٦٨ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٦٧ی هەیە.