مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی بێ خانوو بەهۆی کەم‌کاریی ئیدارەی ڕێگا و شارسازی

19:20 - 21 خەرمانان 2721

٨٥٠ بنەماڵەی ئەندامی شیرکەتی تەعاونیی خانووبەرە لە سنە بەهۆی کەم‌کاریی ئیدارەی ڕێگا و شارسازی لە نزیک ئەو تەعاونییە بە هەڵدانی خێوەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو ٨٥٠ بنەماڵه کرێچییه دەڵێن کە لە ساڵی ٩٠ پارەیان لێ وەرگرتوون کە خانوویان پێ بدەن، بەڵام هەتا ئەمڕۆ هیچ کەس وڵامدەری داواکارییەکانی ئێمە نییە.

ئامانجی ئەو بنەماڵانە لەو مانگرتنە بە میدیایی‌کردنی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازیی سنەیە کە بەڵکوو بەم کارەیان چارەنووسی پارە لێسەندراوەکانیان ڕوون بێتەوە.

بە وتەی هێندێک لەو هاووڵاتییانە، لە ساڵی ٩٠ تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازی ٥ هەتا ١٠ ملیۆن تەمەن پارەیان لە ئێمە سەندووە، بەڵام هەتا ئێستا بێ خانووین.