مامۆستایەكی كورد پلەی یەكەمی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی لەئاستی ئێراندا بەدەست هێنا

16:08 - 4 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایەكی كوردی خەڵكی شاری بۆكان لەبواری وتنەوەی وانەی زانستە كۆمەڵایەتییەكان توانی لەئاستی ئێراندا پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

كەماڵ غوڵامعەلی مامۆستای وانەی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لەقوتابخانەی \"رازی\"ی شاری بۆكان، لەنێو سەرجەم مامۆستایانی ئەو وانەیەدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت.

\"15640.jpg\"
كەماڵ غوڵامعەلی مامۆستای وانەی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لەقوتابخانەی \"رازی\"ی شاری بۆكان
ئەو مامۆستا کوردە ماوەی ٢٤ ساڵە لەقوتابخانەكانی شاری بۆكان وانەی زانستە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێتەوەو زۆرترین ماوە لە قوتابخانەی دواناوەندی \"رازی\"دا سەرقاڵی وانە وتنەوە بووە.

ماڵپەڕی زمانحاڵی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆكان بڵاوی كردەوە، ئەو مامۆستایە بڕوانامەی كارناسیی باڵای رشتەی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی هەیە.