مامۆستایەکی ئایینی لە بۆکان دەسبەسەر کرا

11:17 - 23 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "فایەق شەریعەت ‌پەنا" کوڕی "نەجمەدین" تەمەن ٣٥ ساڵ، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "حاجی ‌ئاوا"ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مامۆستا ئایینییەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر ماڵەکەیان پشکنیوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو مامۆستا ئایینییە، هەندیک کەرەستەی کەسیی ناوبراو و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو مامۆستا ئایینییە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی "فایەق شەریعەت ‌پەنا"، براکەی بە ناوی "تۆفیق شەریعەت ‌پەنا" دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرابوو.