لەپارێزگای ئیلام دوو پڕۆژە بە نیوەچڵی ماونەتەوە+ وێنە
16:24 - 17 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: پڕۆژەكانی یاریگای پازدە هەزار كەسیی شاری ئیلام و بینای قوتابخانەی شەوانەی بەخشی \"موورموور\"ی سەر بە شاری ئابدانان بە نیوەچڵی مانەتەوە و بینای قوتابخانەكە بۆتە \"كادێن\".
لە بەخشی \"مورموری\"ی سەر بە شارستانی ئابدانان لەئوستانی ئیلام پڕۆژەی بینای قوتابخانەی شەوانە (كچانە) بە نیوەچڵی ماوەتەوە.
هەنووكە شوێنی ئەو بینا ناتەواوە بۆتە كادێن و دانیشتوانی ئەو بەخشە وەک شوێنی پاشەکەوت کردنی تفاقی مەڕو ماڵاتەکانیان کەڵکی لێ وەر دەگرن.
بڕیار بوو ئەو قوتابخانەیە لە ٩ كلاسی وانە وتنەوە پێك بێت و بەردی بناخەی ئەو پڕۆژەیە ساڵی ١٣٨٦ دانرا و بە پێی بەڵێنی پەیمانکار ئەو پرۆژەیە، دەبوا ساڵی ١٣٨٨ بیناكە تەواو بوایە.
بەخشی مورموری لە شارستانی ئابدانان خاوەنی دوو قوتابخانەی سەرەتاییە و بەپێی لێدوانی دانیشتوانەكەی، بینای ئەو قوتابخانانە كۆن بوون و مەترسیی رووخانیان لێدەكرێ.
لەلایەكی دیكەوە، یاریگای ١٥ هەزار كەسی شاری ئیلام چوار مانگ بەسەر كرانەوەیدا تێدەپەڕێ و هەتا ئێستا هاووڵاتیان و وەرزشوانان بە هۆی نەبوونی ئیمكانات نەیانتوانیوە كەڵكی لێوەربگرن.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی مێهر بڵاوی كردووەتەوە، لاوان و وەرزشوانانی ئیلامی چەندین ساڵ بوو كە چاوەڕوانی ئەو یاریگایە بوون، كەچی بە داخەوە هیوای ئەو لاوانە بووە قوربانیی دەستی كەمتەر خەمییەكانی لێپرسراوانی ئوستانی ئیلام.
لەسەردانە ئوستانییەكانی دەوڵەتی دەیەم بۆ ئیلام هێندێبەڵێنی دران و ئەو بەڵێنیانە بەشێكیان پشت گوێخران و بەشێكیشیان لەچوارچێوەی پڕۆژە نێوە چڵەكاندا ماونەتەوە.
هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان، ئەو ئوستانە لە زۆر ئیمكاناتی رفاهی و پزیشكی و وەرزشی بێبەرییە و دڵخۆشی خەڵكی كرانەوەی ئەو یاریگایە بوو، بەڵام چارەنووسی یاریگاكەش وەكوو پڕۆژەكانی دیكەی ئوستانی ئیلامی بەسەر هات.
پڕۆژەی ئەو یاریگایە کە لەدەسپێكدا، لە هۆڵی مەلەوانی، بیلیارد، تنیس، هۆڵی تیرهاوێژی، شوێنی تایبەتیی هەواڵنێران، شوێنی داوەران و یاریزانان، بینای ئیداری، كەلوپەلی ئاگركوژێنەوە و چەندین شتی دیكە پێكهاتبوو، بەڵام بەوتەی هاووڵاتیانی ئیلامی ئەو پڕۆژەیە تەنیا لە دیوار و چیمنی ناو یاریگاكەدا قەتیس كراوەتەوە.