لە ناوچەی سەردەشت ـ مەهاباد پاسدارێک کوژرا

11:38 - 24 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ئێران، لە هەواڵێکدا، باسیان لە کوژرانی پاسدارێک بە ناوی "حامید سەیفی" لە ناوچەی سەردەشت ـ  مەهاباددا کرد.

ماڵپەڕی "فارس" نزیک لە سپای پاسداران، کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بۆ شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.

ئەو پاسدارە خەڵکی شاری سایین قەڵا بووە.