لە مەریوان شەوە شێعرێك بە نیشانەی هاوخەمی لەگەڵ لێقەوماوانی وان بەڕێوە چوو
13:03 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە زانكۆی پەیامی نووری شاری مەریوان لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی \"هۆزان\"ەوە شەوە شێعرێك بە بۆنەی بۆمەلەرزە و لێقەوماوانی شاری وان بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە مەبەستی رێزلێنان و بەرز راگرتنی گیانی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی شاری وان، لە زانكۆی پەیامی نووری شاری مەریوان بە بەشداریی بەشێكی بەرچاو لە رێكخراوە ئەدەبییەكانی ئەو شارە شەوە شێعرێك بەڕێوە چوو.
لەو كۆڕە شێعرەدا زیاتر لە 15 شێعر و پەخشان لەلایەن بەشدار بوانەوە خوێندرانەوە.
ئەو كەسانەی كە لەو شەوە شێعرەدا بەرهەمەكانیان پێشكەش كرد برتین بوون لە:
شەریف مورادی، سەیوان نیك پەی، ئارام فەتحی، شنۆ جوانڕویی، دانا لەنج ئاوایی، سامان كەریمی، غەزاڵ كەریمی، موحسین رۆستەمی، رووناك ئەحمەدی، عەلی تاسە، سەیران خالید كەریمی، عەزیز تازیك، سۆران كیانی و فەرخوندە شێخی.