لە ماوەی نزیك بە سێمانگدا لە دەورووبەری مەریوان و سەوڵاوا 76 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە رووی داوە
15:07 - 15 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دیاردەی ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستان لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكرد و لە ماوەی نزیك بە 3 مانگدا تەنیا لە دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا 76 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویان داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەكەم ئاگركەوتنەوە لە شاخی كانی وەنەوشە كەلە گوندی \"تەرخان ئاوا\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا هەڵكەوتووە، رێكەوتی 19ی بانەمەڕی ئەمساڵ رووی داوە.
چالاكێكی ژینگەپارێز لە شاری مەریوان بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند: \"شەپۆلی ئاگردانی دارستان، لێڕەوار و چیا و لەوەڕگەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا زۆر بە چڕی دەستیان پێكردۆتەوە و وتیشی: بەهۆی تێڕوانینی ئەمنیەتیی بەرپرسانی حكوومەت بۆ مەسەلەی سروشتی كوردستان، ئەمساڵ پێشیان بە چالاكیی ژینگەپارێزانی مەریوان گرتووە و ئەمەش رێژەی خەسارەكانی زیاتر كردووە\".
ئەو چالاكە ژینگەپارێزە كە نەیوسیت ناوی ئاشكرا بكرێت راشیگەیاند: \"شاخ و دارستانی گوندەكانی تەرخان ئاوا، نێئاوا، بەرقوڕوو، ئەسپەرێز، لەنگەرێز و شاخەكانی دەورووبەری شاری سەوڵاوا و تەنانەت دەورووبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی ئەو شارە و هەروەها گوندەكانی حەسەن ئاوا، بەیەڵە، بەرقەڵا، باشماخ، رەشەدێ، ئەحمەد ئاوا كە سەر بە شاری مەریوانن و گردی مەلاقوتبە ئەو شوێنانەن كە ئاگریان تێبەردراوە و زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەییان وێكەوتووە كەلە ماوەی نزیك بە 3 مانگی رابردوودا تەنیا لە دەوروبەری ئەو دوو شارە 76 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روی داوە\".
ئەو چالاكی ژینگەپارێزە كە خۆی یەكێك لە شایەتحاڵانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكان بووە وتیشی: \"من بە چاوی خۆم بینیومە و بەڵگەشم هەیە كە چەندین حاڵەتی ئەو ئاگركەوتنەوانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە روویان داوە و پاساویشیان بۆ ئەو كارە نەهێشتنی شوێن بۆ حەشارگەی هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە\".
ئەو چالاكە ژینگەپارێزە لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتیشی: \"كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان لە هەمبەر رووداوی ئاگركەوتنەوەی سروشتی كوردستان و پێشگیریی هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكان لە چالاكییەكانی \"ئەنجومەنی سەوزی چیا\" و هێزە خۆماڵییەكان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكان، بۆتە هۆی بەردەوامیی رووداوەكان و رێژەی خەسارەكانی زیاد كردووە و شوێنی وا هەبووە زیاتر لە سێجار و تەنانەت 5 جاریش لە یەك رۆژدا ئاگری تێبەردراوە\".
بەپێی ئامار و هەواڵەكان لە ماوی نزیك بە سێمانگی رابردوودا جیا لە دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لەم شوێنانەش دارستان و لێڕەوار و سروشتی كوردستان ئاگریان گرتووە \"هانگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە 2 جار، بەخشی باینەگانی سەر بە پاوە، شاخەكانی دەورووبەری كامیاران، چەندین حاڵەت لە گوندەكانی سەر بە سەلاسی باوەجانی و چەند شوێنی دیكە\".
چالاكانی ژینگەپارێز لەو باوەڕە دان لەژێر كاریگەریی تێڕوانینی ئەمنیەتی و نیزامی بۆ كوردستان تەنانەت سروشتی كوردستانیش لەم مەسەلەیە دانەبڕاوە و بەهۆی پێشگیریی لە چالاكیی ژینگەپارێزان و توێژەرانی ئەم بوارە و ئاماری راست و دروست لەمەڕ رێژەی هێكتار و خەسارە ژینگەیەكانی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەبەر دەستدا نین.
وێنه: ئهنجومهنی سهوزی چیا