لە ماوەی ٦ مانگدا، ٢٥١ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون

11:51 - 11 پووشپەڕ 2722

ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ئێعدامی ٢٥١ کەس لە زیندانەکانی ئێران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە، لەو ٢٥١ کەسه ٦ کەسیان ژن بوونه و هەروەها ٦٧ کەسیان بەلووچ بوونه.

ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران هەروەها نووسیوویەتی: "ئەم ڕێژە لە سێدارەدراوەی هاووڵاتییانە بەنیسبەت ساڵی ٢٠٢١ کە ١١٧ کەس بوونه  دوو بەرابەر بووەتەوە".

ئەو ڕێکخراو مافی مرۆییە هەروەها نووسیوویەتی: "لە کۆی ٢٥١ کەسه لە سێدارەدراوە لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، تەنیا ٣١ حاڵەتی لە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە بەمیدیایی کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لە کۆی ٢٥١ کەسی لە سێدارەدراوه ١٤١ کەسیان بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" و ٩١ کەسیان بە "تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان" بووە.