لە شاری خۆی ژنێك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بووە هۆی گیان لەدەست دانی
15:09 - 10 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوپێش ژنێكی كورد لە یەكێك لە گوندەكانی ناوچەی \"قوتور\"ی سەر بە شاری خۆی بەهۆی كێشەی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوپێش ژنێكی كورد لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە ناوچەی \"قوتور\"ی سەر بە شاری خۆی بەناوی \"فاتمە\" كچی سدیق بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و پاش چەند رۆژ رێكەوتی 9ی گەلاوێژ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێگیانی لەدەست داوە.
بەڕای كارناسان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافەكانی ژنان، بەهۆی پەرەسەندنی دیاردە كۆمەڵایەتییەكان، بێكاری و كێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، دیاردەی خۆسووتاندن و خۆكوژی لەناو ژنان و تەنانەت خۆكوژی لەناو پیاوانیش روو لە زیادبوونە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 10 ژن و كچ لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی خۆكوژی و خۆسووتاندنەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەمان ئامار لە هەمان ماوە و لە هەمان ناوچەش 10 پیاو بەهۆی جۆراوجۆرەوە دەستیان داوەتە خۆكوژی كە لەناویاندا سەرباز، كرێكار، لاوان دەبینرێن.
توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان بەهۆی رێگەندان بە توێژینەوەی مەیدانی و تۆماركردنی حاڵەتەكانی خۆسووتاندن و خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكان ئامارێكی راست و دروست لە رێژەی رووداوەكان لەبەردەستدا نیە و بێگومان ئاماری راستەقینەی خۆسووتاندن و خۆكوژییەكان لەو رێژەیە زیاترە.