لە١٠٧ رۆژدا/١٢٨حاڵەتی دەستبەسەر كردن و سێ هەزار و ٢٧١مانگ زیندانی بۆ ٧٧هاووڵاتیی كورد
14:20 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا ١٢٨هاووڵاتیی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، هەر لەو ماوەیەدا دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی تاران ٧٧هاووڵاتیی كوردیان سەرجەم بە ٢٧٢ساڵ و ٧مانگ و ٩رۆژ زیندانی حوكم داوە.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٦٢ساڵ و ٧ مانگ و ٩رۆژیان زیندانی تەعزیری و ١٠ساڵیشیان حوكمی تەعلیقی بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە كۆی ئەو ١٢٨كەسە دەستبەسەر كراوە تەنیا حوكمی ٨كەسیان یەكلایی كراوەتەوە و ئەوانی دیكە هەتا ئیستا چارەنووسیان ناروونە.
شەپۆلی دەستبەسەر كردن لە كوردستان بە شێوەیەكی بەربڵاو بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییانی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە روو لە زیاد بوون دەكات.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.