لە خوراسان مۆڵەتی چاپی دووەم بە كتێبێكی كوردی نادرێت
16:20 - 31 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كتێبی\"سێخشتەكیی كورمانج\" لە خوراسانی باكوور لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی چاپی دووەمی پێنادرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی شیعربی \"سێخشتەكیی كورمانج\" لە نووسینی \" فەرامەرز و عەزیم رۆستەمی\" ساڵی 1387 چاپ و بڵاو كروەتەوە و .
لە كاتێكدا كە ئەو دوو هاووڵاتییە ویستیان بۆ جاری دووەم ئەو كتێبە چاپ و بڵاو بكەنەوە، لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە پێشیان پێگیراوە.
كتێبی \"سێخشتەكیی كورمانج\" بە زمانی كوردی نووسراوە و لە 112 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
بەڕای چالاكانی فەرهەنگیی كوردی خوراسان رەوتی بووژانەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەری و بەتایبەت چاپ و بڵاوكردنەوەی بەرهەمی شاعێران ز نووسەرانی كوردی خوراسان كە نزیك بە دوو دەیەیە دەستی پێكردووە، لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی بەرتەسك كردنەوەی ئازادییە چاپەمەنییەكان لەلایەن ناوەند پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە، تووشی گرفت و ئاستەنگ بوون.