لە جوانڕۆ 156 قەبزە چەك دەستی بەسەردا گیرا
13:36 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 156 جۆری چەك لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
فەرمانداری شاری جوانڕۆ رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا 156 جۆری چەكی شكاری، جەنگی و نایاسایی و دوو هەزار و 500 دەزگای ماهوارە دەستی بەسەردا گیراوە.
مستەفا عەزیمی بە هەواڵدەریی \"مهر\"ی راگەیاندووە، قاچاخی كاڵا خەسارێكی زۆری لە ئابووریی وڵات داوە و پێشگری لەم كارە دەبێ فەرهەنگ سازی بۆ بكرێت.
هاووڵاتییانی كوردی سەرسنوور بە ناچاری لە رووی بێ دەرەتانییەوە روویان لە كوڵبەریی سەرسنوور كردووە و لە هەمبەر هەڵگرتنی باری زور و قورس بازرگانەكاندا بڕە پارەیەكی زۆر كەم وەردگرن.
بە وتەی ئەو كوڵبەرانە ئەگەر لە كوردستان بنكەیەكی كار كردن هەبایە ئەوان چیدیكە روویان لەو كارە پڕ مەترسیدارە نەدەكرد.