لاوێكی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان گیانی لێ‌ ئەستێندرا

14:03 - 28 رەزبەر 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە نیزامییەكانی شاری چاڵدوران بە دەستڕێژی راستەوخۆ گیانیان لە لاوێكی كوردی ئەو شارە ئەستاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری خۆی، ئیسماعیل قاسمی خەڵكی گوندی \"قلمە خاچ\"ی سەر بە شاری چاڵدوران لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەكانی هەنگی مەرزی(میلە 190)یەوە گیانی لە دەست دا.
بەوتەی شایەتحالان، ئیسماعیل قاسمی بە هۆی بەركەوتنی گوڵلە بە سینگیەوە گیانی لە دەست داوە.
ئەو لاوە كوردە لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتدا بۆتە ئامانجی تەقەی هێزەكانی هەنگی مەرزی چاڵدوران.