لاوێکی کورد پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

11:37 - 25 گەلاوێژ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "یوونس خزری" کوڕی "مستەفا"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "پووش ئاوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی دادوەری ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.