لاوێکی کورد لە شاری شاباد بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی نالەباری ئابووری دەسبەسەر کرا

11:39 - 28 پووشپەڕ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "موجتەبا بەساتی" خەڵکی شاری شابادی کرماشان، دەسبەسەر کرد.

ئەو لاوە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامیی خۆیدا کە ڕەخنەی لە بارودۆخی هەنووکەیی ئابووریی وڵات گرتبوو، هەروەها بە حوکمی سێ لاوی ناڕازی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو، دەسبەسەر کراوە.

"موجتەبا بەساتی" لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨یش لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.