لاوێکی کرماشانی بە خواردنی حەبی ترامادۆڵ هەوڵی خۆکوژی دا

11:36 - 27 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لاوێکی کرماشانی بە ناوی "سیروان نەزەری" لە شاری مەریوان، بە خواردنی "حەبی ترامادۆڵ" هەوڵی خۆکوژی دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە، بە هۆکاری نادیار دەستی داوەتە خۆکوژی و هەنووکە لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی مەریوان لە بەخشێ  (CPR) لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، باری تەندروستی ئەو لاوە ناجێگیرە و مەترسی گیان لەدەستدانی لە ئارا دایە.