لاوێکی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:00 - 13 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گوێگتەپە"ی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.