لاوێکی سەقزی دەسبەسەر کرا

13:50 - 24 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەحیم‌پوور" خەڵکی شاری سەقز، لە پارکی لالەی ئەو شارە لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەدواچوونی بنەماڵەی ڕەحیم‌پوور بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.