لاوێکی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:36 - 26 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی پووشپەڕ، لاوێکی خەڵکی گوندی "عەباس ‌ئاوا" سەر بە بۆکان بە ناوی "ئیبراهیم ڕەحمانی" بە بارمتەی  ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردە و لە کاتی دەسبەسەریدا، ئەو لاوە کوردەیان ئازار و ئەشکەنجە دابوو.

ماوەیەک پێش، "ئیبراهیم ڕەحمانی" لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دواتر ئازاد کرابوو.