لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵەی سنەیی لە ئاودا خنکا

16:03 - 14 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بەهۆی کەوتنە نیو ئاوی بەنداوی \"وەحدەت\"ی ئەو شارە و ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن، بووە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی \"ئەحمەد محەممەدی\" کوڕی محەممەد و خەڵکی \"شارەکی کشاوەرز\"ی شاری سنە لە بەنداوی \"وحدت\"ی ئەو شارە تووشی خنکان بووە و لەئەنجامدا پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە نزیک بە ٩٠%ی مێشکی زیانی بەرکەوتبوو، کە بەهۆی ئازاری لەڕادەبەدەر گیانی لەدەست دا.

بەوتەی هاووڵاتییان ساڵانە چەندین کەس بەهۆی نەبوونی پەرژین و لەمپەر لە قەراخ ئاوی ئەو بەنداوە، دەکەونە نێو ئاو و گیان لەدەست ئەدەن.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە انوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ٢٣ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە چۆماو و بەنداوەکاندا خنکاون و گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بلاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.