لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی پاوە دەسبەسەر کرا

12:18 - 17 گەلاوێژ 2720

لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە بە ناوی "پارسا ڕۆستەمی" خەڵکی پاوە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە حەوتووی ڕابردوو دەستی لە ئەندامیەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران هەڵگرتبوو و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەریان کرد.

ئەو لاوە پاش دەسبەسەرکردنی بۆ کانوونی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان ڕاگوێزراوە و بۆ ئازادکردنی داوای بارمتەی ١٨٠ ملیۆن تمەنی دەکەن.