لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سومەیە نمەدماڵ" دەسبەسەر کرا

17:46 - 11 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "سومەیە نمەدماڵ" کچی "ڕەشید" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.

"سومەیە نمەدماڵ"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە ئەندامیەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستی هەڵگرتبوو و گەڕابووەوە ئێران.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو کچە لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.