قەڵای كەلات لە دەورووبەری ورمێلە حاڵی لەناو چوون دایە
19:54 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا: قەڵای كەلات كە یەكێكە لە قەڵا مێژووییەكان هەڵكەوتوو لە گوندی \"راژان\"ی سەر بە شاری ورمێبەهۆی گرینگی نەدان و كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان لەبەردەم لەناو چوون دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری ورمی، قەڵای كەلات كە پێشینەكەی بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، بەهۆی ناكارامەیی و كەمتەرخەمیی رێكخراوی میراتی فەرهەنگیی پاریزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە حاڵی لەناو چوون دایە، بە چەشنێك كە ئەمڕۆ بێجگەلە بناغەكانی ئاسەوارێكی لێنەماوەتەوە.
ئەم قەڵایە كەلە دەروازەی دۆڵی گوندی راژان و لەسەر كێوێك هەڵكەوتووە لە ساڵانی رابردوودا كەوتۆتە بەر شاڵاوی تاڵانچیانی ئاسەوارە مێژووییەكان و رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو نابووتیی یەكجارەكی دەڕوات و لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەنگاوێكیان بۆ پاراستن و پێشگیری لەناوچوونی نەگرتۆتە بەر و كارێكیان بۆ تۆمار كردنی وەك ئاسەواری مێژوویی ئەنجام نەداوە.
یەكێك لە دانیشتوانی گوندی راژان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رایگەیاند: لە ساڵانی پێشوودا بەشێكی بەر چاو لەو قەڵایە مابۆوە و دەكرا بڵێن كە شكلی قەڵای پێوە دیاربوو، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمیی و پێڕانەگەیشتنی لەلایەن دەوڵەت و هەروەها نەبوونی دیوار بە مەبەستی پاراستن و هاتوچۆی بەردەوامی ئاژەڵ و چوارپێیان و لە هەمووی گرینگتر بە تاڵان بردن و هەڵكۆڵینی دەیان شوێنی ئەو قەڵایە بە مەبەستی دیتنەوەی ئاسەواری مێژوویی، وای كردووە كە ئەو شوێنە مێژوییە مەترسیی لەناو چوونی لەسەر بێت.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی، لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە چەندین شوێنی ئەو قەڵایە لەلایەن تاڵانچییەكانەوە بە مەبەستی دیتنەوەی زێڕ و گەوهەر هەڵکەنراوە بە چەشنێك كە قوولایی هێندێلە شوێنەكان دەگاتە 3 هەتا 4 میتر.