قەڵای مێژوویی "میرداوود"ی ورمێ‌رووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بۆتەوە

17:38 - 4 جۆزەردان 2712
كوردپا: قەڵای مێژوویی میرداوود كە یەكێك لە قەڵا دێرنیەكانی كوردستانی ئێران كەلە گوندی میرداوودی بەخشی \"سۆمای برادۆست\"ی شاری ورمێ‌هەڵكەوتووە، لە حاڵی لەناوچوون دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەم قەڵا مێژووییە كە نیشانەی میرنشینیی كوردانی برادۆستی دەورووبەری \"ورمێ‌\"یە، بەهۆی كەمتەرخەمی و پشت گوێ‌خستنی لێپرسراوانی دەوڵەتی، لەبەردەم مەترسیی لەناوچوون دایە.

\"4645.jpg\"
لە حاڵی حازردا هەموو دیوارەكانی گۆشەی رۆژئاوای ئەم قەڵایە داڕووخاون و بەهۆی نەبوونی دیوارێكی پەرژین و چوونە ناوەوەی ئاژەڵان بۆ حەوشەی قەڵاكە، لەلایەكی دیكەشەوە توێژینەوەی نابەجێی ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی ئازەربایجانی رۆژئاوا و نەبوونی پرژینێك لە بەرامبەر باران بارینی توندی ئەو ناوچەیە، ئەو قەڵایە لەگەڵ مەترسیی جیددیی لەناوچوون بەروڕوویە و ئەگەر هەوڵێك لەپێناو پاراستنی ئەو قەڵایە نەگیرێتە بەر لە داهاتوویەكی نە هێندە دووردا پاشماوەكانی ئەو قەڵایەش دادەڕووخێن.

زۆربەی خەڵك و خوێندەوارانی ناوچەی سۆمای برادۆست كەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێكخراوی میراتی فەرهەنگی و ئاسەوارە مێژووییەكان بە جۆرێك لە ئەنقەست بۆ لەناوچوونی ئاسەواری كەونارایی كوردەكان لەو ناوچەیە وەسف دەكەن.