قەزوێن/ کچە خوێندکارێکی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا + وێنـــە
22:31 - 26 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی خەڵکی قەزوێن بەهۆی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهایی لە درێژەدان بە خوێن بێبەری کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"تەنین تورابی\" خوێندکاری تێرمی ٣ی رشتەی زمان و وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی نێونەتەوەیی شاری قەزوێن، بەهۆی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهایی، مافی درێژەدان بە خوێندنی لێ زەوت کرا.
تەنین تورابی بەهۆی ئەوە کە ئامادە نەبووە داوای هێــزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبەر چاو بگرێت، بەبڕیاری راستەوخۆی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زانکۆ دەرکراوە.
هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، \"ئایدا بەندی\" هاووڵاتیی بەهایی و خوێندکاری تێرمی دووەمی بەشی زمان و وێژەی ئینگلیزیی زانکۆی \"پەیام نوور\"ی شیراز لە خوێندن بێبەش کرا.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو دا چەندین خوێندکاری ئێرانی لە زانکۆکانی تاران، سەنعەتیی شەریف، فیردەوسیی مەشهەد، سەنعەتیی ئیسفەهان و چەندین زانستگەی دیکە بە تاوانی پەیڕەوی کردن لە ئایینی بەهایی بەرەوڕووی دەرکران بوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"تەنین تورابی\" خوێندکاری تێرمی ٣ی رشتەی زمان و وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی نێونەتەوەیی شاری قەزوێن، بەهۆی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهایی، مافی درێژەدان بە خوێندنی لێ زەوت کرا.
تەنین تورابی، خوێندکاری تێرمی ٣ی رشتەی زمان و وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی نێونەتەوەیی شاری قەزوێن
ئەو کچە خوێندکارە خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لەلایەن حیراسەتی زانکۆی شاری \"قەزوێن\"ـەوە بانگهێشت کراو لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی ئاگادار کرابوویەوە کەلە ماوەی خوێندنیدا لەو زانکۆیە، یاساکانی نیزام و بڕیاراتی زانکۆ لە سەرووی ئایینەکەیەوە دابنێت.تەنین تورابی بەهۆی ئەوە کە ئامادە نەبووە داوای هێــزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبەر چاو بگرێت، بەبڕیاری راستەوخۆی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زانکۆ دەرکراوە.