شوناسی ١٣ کەس لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکان پشتڕاست کرایەوە
ئاژانسی کوردپا: لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستاندا، چەندین کەس لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە شەهید و دەیان کەسیش بریندار کراون.
پاش بەدواداچوونی بەردەوام و پەیوەندیگرتن لەگەڵ هاووڵاتییانی ناڕازی لە شارەکانی کوردستاندا، هەتا ئێستا شوناسی ١٣ کەس لە شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕوون بووەتەوە کە بەم چەشنەیە:
- کاوە محەممەدی، خەڵکی جوانڕۆ
- موبین عەبدوڵڵاهی، خەڵکی جوانڕۆ
- یوونس هوشەنگی، خەڵکی جوانڕۆ
- جەبار توجارە کوڕی عەبدولڕەحمان، خەڵکی جوانڕۆ
- حەمزە نەقدی کوڕی عەزیز، خەڵکی جوانڕۆ
- ئیبراهیم مورادی، خەڵکی جوانڕۆ
- ئیدریس بیوارە، خەڵکی مەریوان
- دانیال ئیستواری، خەڵکی هانەگەرمەڵەی مەریوان
- عوسمان نادری، خەڵکی مەریوان
- مێهران تاک، خەڵکی مەریوان
- بێهرووز مەلەکی کوڕی هاشم، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی کانی دیناری مەریوان
- موزەفەر زەهیری کوڕی نەسوور، خەڵکی کرماشان
- مینا شێخی، خەڵکی سەقز
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەهۆی پچرانی ئینتێرنێت و نەبوونی میدیای ئازاد لە کوردستاندا، ئامارێکی ورد و دروست لە ژمارەی شەهید و برینداربووەکان لەبەر دەستدا نییە.