شوناسی دوو کەس لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ ڕوون بووەوە

17:12 - 26 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆدا، خۆپیشاندەرانیان  داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە و چەندین کەسیش بریندار بوونە.

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، چەند هاووڵاتیی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی جوانڕۆ بە دەستێوەردانەکانی هێزەکانی ئینتزامی، توندوتیژیی لێکەوتەوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە: "کاوە محەممەدی و ئیبراهیم مورادی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی یاری، لەم خۆپیشاندانەدا  گیانیان لەدەست داوە".

هەروەها زیادی کردووە، ئاماری قوربانییانی جوانڕۆ لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە و زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.