شاهڕوخ زەمانی چالاكی كرێكاری بۆ بەندی تاوانە تایبەتییەكانی ناو زیندان راگوێزرا
20:19 - 17 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: شاهڕۆخ زەمانی ئەندامی \"شۆرای نوێنەرانی كۆمیتەی بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان\" بۆ بەندی تاوانە تایبەتیەكانی لە گرتووخانەی تەورێز راگوێزرا و لە بارودۆخێكی ناڵەباری جەستەیی دایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی كوردپا و هەوروەها سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانەوە، ئەو چالاكە كرێكارییە بۆ \"بەندی 9ی سزا\" راگوێزراوە. لەو بەندەدا كەسانێك رادەگیرێن كە سزای وەكوو قەتڵ، دەستدڕێژی و پاشینی ئەسید و هەروەها كەسانێك كە بەهۆی شەڕەنگێزی لەناو زیندان و لە دەرەوەی زیندان، ئەنجام دابێت.
شاهڕوخ زەمانی ئەندامی \"شۆرای نوێنەرانی كۆمیتەی بەدوادا چوون بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان\" و ئەندامی سەندیكای نیگاركێشان رێكەوتی 7 جۆزەردان ئەمساڵ لە زیندانی تەورێزە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرابوو و دواتر دەركەوت كە بە شێوەیەكی نایاسایی براوەتە زیندانی یەزد.
شاهڕۆخ زەمانی تەمەن 47 ساڵان و پیشەی رەنگڕێژی بیناسازی، رێكەوتی 25ی بەفرانباری ساڵی 1390 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی كارەكەی دەستبەسەر و بە مەبەستی كێشانی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی تەورێز كرا، ئەو هاووڵاتییە هاوڕێلەگەڵ چوار چالاكی كرێكاری دیكە لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شاری تەرێزەوە لێپرسینەوەی لێكراوە و بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
ئەو چالاكە كرێكارییە بۆ یەكەم جار و رێكەوتی 17ی جۆزەردانی ساڵی 1390 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان لە شاری تەورێز دەستبەسەر و لە رێكەوتی 27ی رەزبەری بە دانای وەسیقەی 200 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێران تاوانی ئەو هاووڵاتییەی\"بەشداری لە پێكهێنانی گرووپی نایاسایی دژی نیزام لەژێر ناوی بزووتنەوەی دێمۆكراتیكی كرێكاری بە مەبەستی تێكدانی ئەمنیەتی وڵات لە رێگای مانگرتنی كرێكاری و شۆڕشی چەكدارانە\"،\" بەشداری لە كۆڕ و كۆبوونەوەكان بۆ چالاكی نایاسایی\" و \"بەشداری لە چالاكی و پڕوپاگەندە دژی نیزامی ئیسلامیی ئێران كەلە بەرژەوەندیی گرووپە نایاساییەكان و رێكخراوی موجاهدینی خەلق و چریكە فیداییەكانی خەلق لە رێگای چاپ و بڵاو كردنەوەی تراكت\"، راگەیاندووە.
ئەو چالاكە كرێكارییە رێكەوتی 7ی جۆزەردان بە شێوە نایاسایی لە زیندانی ناوەندی تەورێزەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی یەزد كراوە، بەڵام دووبارە رێكەوتی 14ی گەلاوێژ بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێژ راگوێزراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە تەورێزەوە رایگەیاند، شاهڕوخ زەمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەندی قەرنتینەی زیندانی تەورێزدا بووە و رێكەوتی 16ی گەڵاوێژ براوەتە بەندی 9ی تاوانە تایبەتییەكان و هەتا ئێستا هۆكاری گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە بۆ زیندانی تەورێز روون نەبۆتەوە.