شاری مێژوویی سەقز لە سینەما بێبەرییە
14:51 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: شاری سەقز بە پێشینەیەكی3500 مێژوو و شارستانیەتی حاشا هەڵنەگر، سەرەڕای ئەوەی لە رابردوودا خاوەنی سینەمای چالاك بووە، ئێستا لە بوونی سینەما بێبەرییە.
ماڵپەڕی سەقزئاوا بڵاوی كردۆتەوە، سینەما وەكوو یەكێك لە پێویستیە فەرهەنگییەكان و هونەری حەوتەم كە رۆڵێكی گرێنگ و شوێندانەری لەسەر كۆمەڵگا هەیە، بەڵام شاری مێژوویی سەقز لەو دەسكەوتە فەرهەنگییە بێبەرییە.
لەلایەكی دیكەشەوە، نەبوونی فەرهەنگسەرا، ئەنجومەن و رێكخراوە فەرهەنگییەكان و شوێنی لەبار و ستاندارد بۆ چالاكیی گرووپە هونەرییەكان لە شاری سەقز، یەكێكی تر لە گرفتە سەرەكییەكانی هونەرمەندانی ئەو شارەیە كە بەردەوام لەگەڵی رووبەڕوون.
چالاكانی فەرهەنگی و سینەماكاران لەو باوەڕە دان شاری سەقز لە حاڵێكدا لە بوونی سینەما و ناوەندی فەرهەنگی و هونەری بێبەشە، كە بەپێی تایبەتمەندی و ستانداردە جیهانی و فەرهەنگییەكان شایستەی سینەما و ناوەندی بەربڵاوی فەرهەنگییە.
شاری سەقز دووەمین شاری گەورەی پارێزگای كوردستانە كەلە بواری فەرهەنگی و هونەریدا گەلێك هونەرمەندی هەڵكەوتەی لێیە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ببێتە یەكێك لە جەمسەرەكانی شانۆی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، بە چەشنێك كە هەتا ئێستا 10 فێستێڤاڵی شانۆی كوردی لەو شارە بەڕێوە چووە.