شاری مێژووی "بغستانە" لە داوێنی چیای بێستوون هەڵكەوتووە
19:35 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: شاری مێژوویی بێستون كە چەندین ساڵە لێكۆڵەران و كەوناراناسان سەرقاڵی دۆزینەوەین، لە داوێنی چیای بێستوونی كرماشان هەڵكەوتووە.
دوكتور مەهدی رهبەر، كەوناراناس بە هەواڵدەری \"ئیرنا\"ی رایگەیاند، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە كراوە ئەگەر ئەوە هەیە شاری مێژووی \"بغستانە\" لە ناوچەی پارتی لە داوێنی چیای بێستون هەڵكەوتبێت.
ئەو كەونارەناسە وتیشی، هێندێ ئاسەواری رێگاوبان كەلە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوای چیای \"بغستان\" كێشراوە لە بناری چیای بێستون وەبەرچاو دەكەون.
\"بغستانە\" بە مانای پێگەی خودا دێت و بە یەكێك لە ئاساوارە مێژووییەكانی سەردەمی ئەشكانییەكان دێتە ئەژمار.
یونانییەكان بغستانە بە \"بگستانە\" ناو دەبەن.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان شاری بغستانە لە نێوان كەمبادنە (كرماشان) و كەنگوبار ( كەنگاوەر) هەڵكەوتووە و لە دەورووبەری ئەو شارەش ژمارەیەكی زۆر لە پەیكەری داریووشی هەخامنشی بوونی هەبووە.