شاخەوانانی کورد یادی کیمیابارانی "سەردەشت"یان کردەوە + وێنـــە

22:32 - 11 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە شاخەوانانی کوردستانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵڤەگەری کیمیاباران کرانی شاری \"سەردەشت\"دا، بۆ یاد و بیر ئانینی قوربانیانی ئەو کارەساتە بە چیای هەڵگورداسەرکەوتن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نزیک بە ٧٠ کەس لە شاخەوانانی شارەکانی سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، بانە و چەند شارێکی دیکەی کوردستان لە ساڵڤەگەری کیمیا باران کردنی شاری \"سەردەشت\"دا چیای هەڵگوردیان بڕی و پاش گەیشتنە سەر لووتکەی چیای هەڵگورد بە چەندین چاڵاکی یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان کردەوە.

\"زۆسک چۆمانی\" یەکێک لە شاخەوانانی بەشدار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئێمە بە دروشمی \"نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، بەڵی بۆ ئاشتی\" یادی ئەو شەهیدانەمان کردەوە.

هاوکات شاخەوانان داوایان کردووە، كوردانی باشوری كوردستانیش هاوشێوەی ساڵڤەگەڕی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە، هەموو ساڵێک بۆ یادی شەهید بوونی ١٣٠ شەهید و ١٠٠٠٠برینداری كیمیا بارانی شاری سەردەشت رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە بەرن و یادی بکرێتەوە.

رێکەوتی ٧ی پووشپەری ١٣٦٦ی هەتاوی فڕۆكە جەنگیەكانی حکوومەتی بەعس\"ی ئێراق، بە گازی كیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە هەرمێیان بۆردومان كرد کە ١٣٠ کەس لە هاوولاتییانی شاری سەردەشت و دەوروبەری شەهید و نزیک بە ١٠٠٠٠ کەس تووشی ئاسەوارەکانی ئەو چەکە بوون.

هەموو ساڵێک شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ساڵڤەگەری کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا لەسەر یەكێک لە بەرزترین شاخی کوردستان یادی شەهیدان دەكەنەوە.
\"13640.jpg\"

\"13641.jpg\"

\"13642.jpg\"

\"13643.jpg\"

\"13644.jpg\"

\"13645.jpg\"

\"13646.jpg\"

\"13647.jpg\"

\"13649.jpg\"

\"13650.jpg\"

\"13651.jpg\"

\"13652.jpg\"

\"13654.jpg\"

\"13657.jpg\"

\"13656.jpg\"

\"13655.jpg\"

\"13658.jpg\"

\"13653.jpg\"

\"13666.jpg\"

\"13667.jpg\"

\"13668.jpg\"

\"13669.jpg\"

\"13670.jpg\"

\"13671.jpg\"