شاخەكانی كووهدەشت 3 رۆژ لە ئاگردا سووتان/لەناوچوونی 150 هێكتار دارستان
21:25 - 12 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لێڕەوار و دارستانەكانی رۆژئاوای شاری \"كووهدەشت\" لە پارێزگای لوڕستان بۆ ماوەی سێرۆژە لەناو گڕی ئاگردا دەسووتێن و بەو هۆیەوە هەتا ئێستا 150 هێكتار لێڕەوار و دارستان لەناوچوون.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر، لە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە دارستان و لێڕەوارە جوانەكانی كوێستانی \"شێركوژ\" كەلە نێوان ناوچەكانی \"داڵاب و شماش\"ی سەر بە شاری كووهدەشت لە پارێزگای لورستان هەڵكەوتوون، ئاگریان تێبەر بووە و هەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە هەر بەردەوامە و زیاتر لە 150 هێكتاری لەو لێڕەوارانە لە ئاگردا سووتاون.
هەواڵدەریی میهر لەزاری شایەتحاڵانەوە بڵاوی كردۆتەوە، كە چڕی و بەربڵاویی ئاگرەكە بەڕادەیەك بووە كە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە و خەڵكی خۆجێبەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەكەوە نەیانتوانیوە هەتا ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن، هەر بۆیە زەرەر و خەسارێكی زۆری سروشتی بە ناوچەكە گەیشتووە و زۆر باڵندە و ئاژەڵ و پێڕۆ لەناوچوون.
هەواڵدەریی میهر هۆكاری ئاگرگتنی ئەو شاخانەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كە چەند كەس كە بۆ \"بڕینی هەنگوین\" سەردانی ئەو شوێنەیان كردووە و ئاگریان كردۆتەوە و ئەو رووداوەی لێكەوتۆتەوە.
ساڵانە لێڕەوار و دارستانی ئەو پارێزگایانەی كە لەناو زنجیرە شاخەكانی زاگرۆس دان، بەهۆی روودای مرۆیی و ئینسانیەوە ئاگر دەگرن، لەم نێوەدا ناوچە كوردنشینەكانی ئاماری ئاگرگرتنی دارستانەكانیان زیاترە.