سەلاح بەهرامییان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرا

11:05 - 26 خاکەلێوه 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان"، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان لە کاتی دەسبەسەریدا داوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی سەلاح بەهرامییان، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.