سەقز/ رێگری کردنی بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئازاد کرانی زیندانیانی سیاسیی کورد

20:42 - 31 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشێوەی سیستماتیک رێگری لە ئازاد کرانی زیندانیانی سیاسیی کورد دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز رێگرییان لە ئازادیی مەرجدار(مشروط)ی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد.

سۆران کەسنەزانی سەرەتای \" target=\"_blank\">مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ حوکمی زیندانییەکەی، خۆی بە زیندان ناوەندیی شاری سەقز ناساند و هەروەها تانەی لەو بڕیارەی دادگای شاری سەقزیش دابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هاوینی ساڵی ١٣٩٠ بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەدەستبەسەری دابوو کە دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران سەرەڕای رەزامەندیی دادگا، دژایەتی لەگەڵ ئازادیی مەرجداری \"نێعمەت ئیسحاقی\" زیندانیی سیاسیی کورد، کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە دوو کەس لە هاووڵاتییانی کوردی سوننی مەزهەب بەناوەکانی فوئاد رەزازادە و حوسێن جەوادی پاش ئەوەی لە زیندان ئازاد کران، سەرلەنوێ لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان و پۆلدەشتەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کرانەوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندان ئازاد کران، بەڵام ئەو ئازادییە هیچکام لە زیندانییە سیاسییە کوردەکانی نەگرتەوەو هاوکات کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی کورد وەک \"رۆژین پایا\" و قەدریە قادری\" لە زیندانی \"ورمێ\"ـەوە بۆ زیندانی شاری یاسووج دوور خرانەوە و هەروەها \"محەممەد سەدیق کەبوودوەند\" چەندین تۆمەتی دیکەی درایە پاڵ.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە ئاماژە بەو راستییە دەکەن کە سەرجەم ناوەندە حکوومەتی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئوستانەکانی \"ئیلام، کرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستان\" لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری دەکرێن و هیچ بڕیارێک بەبێ ئیزنی هێزە ئەمنیەکان جێبەجێ ناکرێت.