سەرپێڵ زەهاو/ هاووڵاتییەکی کورد بە دەستڕێژی گولـلە بریندار کرا

21:25 - 28 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا:هاوولااتییەکی کوردی خەڵکی شاری \"سەرپێل زەهاو\" لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان هاووڵاتییەک بەناوی \"کامبیز حوسێنی\" خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شوێن کارەکەی لە شەقامی \"عەباسی\"ی ئەو شارە بەتوندی بریندار کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە و رووداوە بە هەوالةێری کوردپای راگەیاند، ناوبراو بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەرپێڵ‌زەهاو کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ باری تەندروستیی \"کامبز حوسێنی\" و هۆکاری ئەو تەقە کردنە لە ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.