سەردەشت؛ مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:56 - 18 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانان، مێرمنداڵێک بە ناوی "محەممەد فەردانی"، تەمەن ١٥ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی شاری "میراوا"ی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیی ئەو مێرمنداڵە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مێرمنداڵەیان بە لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، تۆمەتبار کردووە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی محەممەد فەردانی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.