٢٠ سەر ئەسپی کاسبکاران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچوون

11:47 - 20 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شنۆ، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، ٢٠سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون.

ئەو ٢٠ سەر ئەسپە، هی کاسبکارانی ناوچەی سەڵماس بوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی "کانی خومارۆ" لە خاکی هەرێمی کوردستان و لە نزیک بەرزاییەکانی کێلەشێنی شاری شنۆ، تەقەیان لە کاسبکاران کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: "پاش ئەو ڕووداوە، کاسبکاران بەهۆی دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران، لە ترسی گیانیان هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان".

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "فەرهاد کچانلوو" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێخ عەسکەر" سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.