سێ كەسی دیكە لە گیراوانی ئاوایی "نێ" رەوانەی زیندانی گشتیی مەریوان كران
20:38 - 15 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش زیاتر لە چل رۆژ لە گیرانی چەند لاوی خەڵكی گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان، سێ كەسی دیكەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رەوانەی زیندانی گشتیی مەریویان كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی 14ی گەلاوێژ سێ كەس لە لاوانی گوندی نێ بەناوەكانی \"بورهان كیانپوور كوڕی عوسمان تەمەن 17 ساڵ، عادڵ پەروازە كوڕی رەحمان تەمەن 19 ساڵ و پشتیوان ئەفسەری تەمەن 20 ساڵ كوڕی زۆراب\" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەتا كاتی دادگایی كردنیان رەوانەی زیندانی گشتیی مەریوان كراون.
هەواڵنێری كوردپا لە زاری سهرچاوهیهکی ئاگادار لهناو زیندانی مهریوانهوه ئەوەشی ئاشكرا كردووە \"كەلە گرتنگەی ئیتلاعات ئەشكەنجە كراون و خراونەتە ژێر زەخت و گوشارەوە كە دەبێ ناوی ئەو هاوڕێ و خزمانەتان كە لەگەڵتان هاوكارییان كرددووە پێمان بناسێنن\".
لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا حەمید پەرهیزكار كوڕی ئەحمەد تەمەن 18 ساڵ و ئیدریس كاوە كوڕی كەریم تەمەن 28 ساڵ خاوەن ژن و مناڵ و خەڵكی گوندێ نێ رادەستی بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان كراون.
ئێستا تەنیا یەك كەس لە لاوانی دەستبەسەر كراوی گوندی نێ بەناوی وریا فەرەجی كوڕی عەبدوڵڵا تەمەن20 ساڵ پاش 2 مانگ گیران هیشتا لە ژوری تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دایە.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە چەند كاتی جیاجیادا 7 لاوی خەڵكی گوندی نێ و دوو چالاكی خوێندكاریی دیكەی خەڵكی مەریوان بەناوەكانی \"عەلی تاسە و عوبەید زارعی\" لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
هەتا ئێستا بە فەرمی هۆكاری گیرانی ئەو لاوانە رانەگەیەنراوە و تەنیا یەك كەس لەو گیراوانەی خەڵكی نێ بەناوی \"خەلیل گەردی\" ئازاد كراوە و ئەوانی دیكە لە گرتنگەی ئیتلاعات و زیندانی گشتیی مەریوان دان و هێشتا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە و دادگایی نەكراون.
بە وتەی دانیشتوانی ئاوایی نێ لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردوودا هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو گوندە بە شەو و رۆژ لەژێر چاوەدێری و كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكان دایە و ئەمەش بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ بۆ خەڵكی ئەو گوندە.