سێ كەس لە كرماشان لە سێدارە دران
14:13 - 15 بەفرانبار 2711
كوردپا: سێ كەس لە شاری كرماشان لەبەرچاوی گشتیی حوكمی لە سێدارە دانیان بەڕێوە چوو.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، علیڕەزا ئەحمەدی تەمەن 48 ساڵ كوڕی خوداد، سادق ئەسكەندەری تەمەن 33 ساڵ كوڕی وەلی و ساسان بەسامی تەمەن 36 ساڵ كوڕی جەهانگیر، رێكەوتی 15ی بەفرانبار لە گۆڕەپانی ئازادیی شاری كرماشان لە سێدارە دران.
ئەو سێ كەسە بە تاوانی دزی چەكدارانە لە بانكی \"سپە\" كرماشان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕایەوە.
رێكەوتی 26ی گەلاوێژی ئەمساڵ 4 چەكدار هەڵیان كۆتایە سەر بانكی \"سپە\" لە كرماشان و تێكهەڵچوون لە نیوان چەكدارەكان و هێزی ئینتزامی هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا 4 كەس كوژران و چەكدارەكان 217 میلیۆن پارەیان لەگەڵ خۆیان برد.
لە كۆی گشتیی كوژراوەكان یەكیان سەر بە چەكدارەكان بوو و 3ی دیكەش لە هێزی ئینتزامی كرماشان بوون.