سێ کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

11:12 - 26 رەزبەر 2720

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەر،  ٣ کەس لە مامۆستایانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "عەبدی"، "سالحی ‌پوور" و "ئەحمەدی" بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا، گیانیان لەدەست دا.

ئەو سێ مامۆستایە، مامۆستای قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام بوون.

سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای ئیلام باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ڕێژەی زۆریی قوتابییان، نەبوونی خزمەتگوزاریی دەرمانی و لەبەرچاونەگرتنی ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لەلایەن قوتابییانەوە، ئەگەری گیانلەدەستدانی قوتابییان و مامۆستایان لە ئارادایە.