سێ کرێکاری کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست دا

11:48 - 8 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "دلاوەر تەوحیدپەنا" خەڵکی گوندی "جەوشەنـ"ـی سەقز، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەست دا.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی "عوسمان حوسێنی" تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "بێلوو"ی بانە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، "فەرهاد شاپەری"، کرێکاری بیناسازی کە چوار ڕۆژ پێش لە کاتی کارکردن لە بەرزایی بەرببووەوە، پاش چوار ڕۆژ لە بێهۆشیی درێژخایەن، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە کوردە تەمەنی ٢٧ ساڵ و خێزاندارە.