سێ چالاکی ژینگەپارێزی لە ئاگربەردانەکانی ناوچەی مەرەخێڵ و بۆزینی پاوە گیانیان لەدەست دا

11:28 - 9 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەر، سێ چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موختار خەندانی"، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە، "بیلال ئەمینی" و "یاسین کەریمی"، لە ئاگرەکانی ناوچەی مەرەخێڵ و بۆزینی پاوە گیانیان لەدەست دا.

ئەو سێ ژینگەپارێزە لە کاتی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەی پاوە تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە ناوچەی مەرەخێل بەهۆی چەخت و تەلان بوونی ڕێگاکە و مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، کێشەی زۆری دروست کردبوو.

هەروەها ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ٩٧، چوار چالاکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حکیمی نیا و محەممەد پەژوهی"، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی نزیک پێڵە و سەڵەسی لە مەریوان، گیانیان لەدەست دا.