سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد و سنە دەسبەسەر کران

11:19 - 16 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سلێمان کەریم‌پوور و خالید محەممەدزادە ئەقەدەم" خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لەکاتێکدا لە ناو مەزرا و موچەکەیان خەریکی  کاری کشتوکاڵی بوونه دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە، زانیارییەکی ورد نییە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سابیر ساڵحی" خەڵکی شارەکی "حەسەن‌ئاوا"ی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

وێنە: سلێمان کەریم‌پوور، خالید محەممەدزادە ئەقەدەم و سابیر ساڵحی