سێ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

11:34 - 8 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خوسرەو فەرەهمەند، محەممەد پەروازە کوڕی ڕەشید و محەممەد ئەفرا کوڕی ئەحمەد" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بانگهێشت کردووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.