سێ هاووڵاتیی كورد پاش چەند مانگ گیران، لە زیندان ئازاد كران
15:41 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: سێ هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان كە رێكەوتی 25ی خەزەڵوەری 1390 دەستبەسەر كرابوون، بە بێ سەلماندنی هیچ تاوانێك لە زیندان ئازاد كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد عەلی، یەدوڵڵا و باقی وەیسی (برا) و كوڕی خواكەرەم كە پاییزی ساڵی پار بە تاوانی هاوكاری یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست كرابوون، پاش چەند مانگ ناڕوونی لە دۆسیەكانیان، سەرەنجام بەبێ سەلماندنی هیچ تاوانێك رێكەوتی 22ی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە زیندان ئازاد كران.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا رایگەیاندوووە، ئەو سێ هاووڵاتییە كوردە لە ماوەی دەستبەسەر كرانیاندا چەندین جار بانگی دادسەرا كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە كوردە خەڵكی گوندی \"گوڵ چێرە\"ی سەر بە شاری مەریوانن.
بەهۆی بوونی حیزبە كوردییەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە كوردنشینەكان و چالاكییان، بەردەوام هاووڵاتییانی كورد بە شێوەی بەربڵاو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر دەكرێن و ئەم مەسەلەیە بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی كوردستان و بەردەوام لە پەرە سەندن دایە.