سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

12:18 - 26 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام نیک‌پێی"، "سەیوان پەرتۆ" و "جەماڵ گرامی"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەیان لە گرتنگە ئازاد کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوون.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، "جەماڵ گرامی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی محەممەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، "ئارام نیک‌پێی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی حەسەن، پاش بانگهێشکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا و هەر لە هەمان ڕۆژدا، "سەیوان پەرتۆ"، کوڕی زۆراب، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.