سێ لاوی کورد لە داڵاهۆ دەسبەسەر کران

11:36 - 18 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ،  سێ لاوی کورد بە ناوەکانی "یەحیا سەید مورادی" تەمەن ١٩ ساڵ، "ئارش دارابی" تەمەن ١٨ ساڵ و "ئەفشین سەید مورادی" تەمەن ٢٠"، خەڵکی گوندی "دارابـ"ـی بەخشی ڕێژاوی شاری داڵاهۆ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە چەند ماشین هێرشیان کردووەتە سەر گوندی داراب و پاش گەمارۆی ئەو گوندە، بەبێ بەڵگەی یاسایی هەوڵی دەسبەسەرکردنی ئەو سێ لاوە کوردەیان داوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان ماڵی ئەو سێ لاوە کوردەیان پشکنیوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو سێ لاوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەتسدا نییە.

وێنە/ یەحیا سەید مورادی، ئەفشین سەید مورادی و ئارش دارابی