سکاڵای خاوەنکار دەستبەسەرکردنی کرێکارانی بەدواوە بوو

21:36 - 15 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی سکاڵای خاوەنکارێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی بەندەری خومینی، هێندیک لە کرێکارانی ئەو پێتروشیمەیە دەستبەسەر کران.

هەواڵدەریی ئیلنا لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، تەواوی ئەو کرێکارانە کە بە شێوەی بەڵێندەری لە یەک لە یەکەکانی پڕۆژەی پێتروشیمی ڕازی کار دەکەن و نیسبەت بە شێوەی بەڕێوەبردنی پۆلینکردنی کارەکانی خۆیان ناڕازیی بوون، لە لایەن خاوەنکارەکەیان سکاڵایان لە سەر تۆمار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوەیە، لە پرۆسەی بەدوادچوونی ئەو کرێکارانە بەو سکاڵایە، بڕیارە بۆ دەستەبەریان (کفالت)یان بۆ دیاری بکرێت، بەڵام بە هۆی دواخستنی دەستووری ئیداری هەتا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان تەواوی ئەو کرێکارانە بە شێوەی کاتی ڕەوانەی گرتووخانە کراون.

١٠ کەس لە کرێکارانی ڕازیی پێتروشیمی بەندەری خومینی ڕۆژی ١٤ی خەرمانان دەستبەسەر کران.

دەستبەسەر کردنی کرێکارانی بەندەری خومینی لە کاتێک دایە کە بەشێکی دیکە لە کڕیکارانی پێتروشیمی خومینی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر دادگوستەری بەڕێوە برد و لە کۆتاییدا بە بەڵینی بەرپرسان سەبارەت بە ئەوەیکە ئەو کرێکارانە بانگهێشت و دەستبەسەر کراون ئازاد دەکرێن، کۆتایی پێهات.