سکاڵانامەی کرێکارانی شارەوانیی شاری چاڵدوران + بەڵـگە

21:46 - 28 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەلێک لە کرێکارانی شارەوانیی شاری چاڵدوران بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانی خۆیان سکاڵانامەیەکیان روو لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بلاو کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەوانیی شاری چاڵدوران بەدەست \"مووچەی کەم، کرێ خانوو، پێداویستییەکانی رۆژانە و دەرکران لەسەر کار\"ەوە وەزالە هاتوون و سەختیی باری گوزەران حەجمینی لەو کرێکارانە بڕیوە.

یەکێک لە کرێکارانی شارەوانیی ئەو شارە بە ماڵپەڕی \"چاڵدوران\"ی رایگەیاندووە، ئێمە لەو دۆخە هەنووکەییە زۆر ناڕازین و ئەگەریش سکاڵا و گلەیەک بۆ لای بەرپرسانی شارەوانی بەرز بکەینەوە، بەرەوڕووی دەرکران دەبینەوە.

ئەو کرێکارە لەو سکاڵانامەیەدا رایانگەیاندووە، ئـێمە بە پێشینەی ٥ هەتا ١٥ ساڵەوە لە ئیدارەی شارەوانی کەر دەکەین، بەڵام هەتا ئیستاش بۆ دابین کردنی سەرەتایی‌ترین پێداویستی رۆژانە بەرەوڕووی گرفت دەبینەوە.

یەکێکی دیکە لە کرێکارانی شارەوانی رایگەیاندووە: گرانی و کەم داهاتی بەشێوەیەک تەنگی پێ هەڵچنیوین کە هەندێک شەو بەبێ نان خواردن سەردەنێنەوە، بەڵکوو بتوانین کرێ خانووەکەمان دابین بکەین، ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژانە زۆرترین زەحمەت و ماندبوون لە پێناو پاک و خاوێنیی شاردا دەکێشین.
\"13332.jpg\"